Erbil 32°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:14

لە ڕووداوێکى ئاگرکەوتنەوەدا 5 کەس گیانیان لەدەستدا 4 که‌سیش برینداربوون

سێ ئوتۆمبێلیش سووتاون
کوردستان TV
#7
100%


لە گەڕەكێكی شاری دهۆك ئاگرێكی گەورە دەكەوێتەوەو زیانی گیانی و ماددی لێدەكەوێتەوە.

بەهۆى ئاگرتێبەربوونى چەند مووەلیدەیەکی کارەبا لە گەڕەکی سەرهەڵدان لە شارى دهۆک، کەسێک گیانى لەدەستدا و 4 پۆلیسیش برینداربوون.

بەرگریى شارستانى پارێزگاى دهۆک ڕاگەیاند سه‌رله‌ئێواره‌ی ئەمڕۆ کاتژمێر 4ى پەیوەندییان پێوە کراوە لەبارەى ڕووداوێکى ئاگرکەوتنەوەوە لە شوێنێکدا کە چەند مووەلیدەیەکى ئەهلی کاردەکەن و کارەباى گەڕەکى سەرهەڵدان دابیندەکەن.

ڕاشیگەیاند، دواى ئەوە تیمەکانیان چوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و لەو ڕووداوەدا هاووڵاتییەک گیانى لەدەستداوە و بەهۆى گەورەیى ئاگرەکەش و لەکاتى هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە، 4 پۆلیسی بەرگریى شارستانى بە سووکی برینداربوون.

باسى ئەوەشی کرد، لە شوێنى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکەدا 13 مووەلیدە هەبوون و 4 مووەلیدەیان بە تەواوەتى سوتان و زیانیش بە 9 مووەلیدەى تریان گەیشتوە.

هەر بەهۆی رووداوەكەوە سێ ئوتۆمبێل سووتاون و تا ئێستاش نازانرێت هوكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە چی بووە.

لەبارەى هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکەوە وتى، تاوەکو ئێستا هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکەیان بۆ ڕوون نەبووەتەوە و لێکۆڵینەوەش لەبارەى هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکەوە بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.