به پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه جارێكی دیكه ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر بینای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری كه‌ركوك داگیرا.
داگرتنی ئاڵای كوردستان پاش ئه‌وه‌دێ كه نیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌لایه‌ن كادرێكی یه‌كێتیه‌وه ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی له‌گه‌ڕه‌كی شۆراو هه‌ڵكرا و له‌ئێستادا جارێكی دیكه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه پێیان داگیرایه‌وه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری قه‌ده‌غه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.