Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:32

  بزانه‌ بۆ (560) ملیۆن دۆلاری بۆ ده‌‌رچووه‌ و ڕه‌‌تی ده‌کاته‌وه‌

كه‌‌سێكی ئاسایی بم
Yinaseb
کوردستان TV
100%

 له‌ ئه‌مریكا هاوڵاتییه‌ك به‌ختێكی باشی له‌ یانه‌‌سیبدا بۆ ده‌رچوو كاتێ بڕی (560) ملیۆن دۆلاری بۆ ده‌‌رچوو، به‌ڵام به‌ هۆكارێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ خه‌ڵاته‌كه‌ی ره‌تدكرده‌وه‌..

ئه‌م هاوڵاتییه‌ له‌ خه‌ڵاتی یانیسیب   بڕی 560 ملیۆن دۆلاری ئه‌‌مه‌‌ریكی بۆده‌رچوو، بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ش پێویسته‌ كه‌سی براوه‌ چه‌ند زانیارییه‌كی تاییبه‌ت ، بدات تا خه‌ڵاته‌كه‌ وه‌ربگرێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی  ئه‌‌م پیاوه‌‌ به‌‌ ناوی خوازراوی "جان دۆ"ی به‌‌شداری له‌‌م تیروپشكه‌‌دا كردبوو، بۆیه‌ له‌كاتی به‌خشینی خه‌‌ڵاته‌‌كه‌‌ ناچاریان كرد ناوی ڕاسته‌‌قینه‌‌ و زانیاری دروستی خۆی بدات، كه‌چی ئه‌و ئاماده‌ نه‌بووزانیاری ته‌واو ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی بدات بۆیه‌ خه‌‌ڵاته‌‌كه‌‌ی ڕه‌‌ت كرده‌‌وه‌‌.

كاتێ لێیان پرسی بۆ ناوی ته‌واوی خۆت ئاشكرا ناكه‌یت ، تا خه‌ڵاته‌كه‌ وه‌ربگریت ئه‌م هاوڵاتییه‌ له‌ وه‌ڵامدا گووتی: ده‌‌مه‌‌وێت له‌‌ كاتی بازاڕكردن و گه‌‌ڕان به‌‌ ناو شه‌‌قامه‌‌كاندا، كه‌‌سێكی ئاسایی بم و كه‌‌س به‌‌ ملیۆنێر و ده‌‌وڵه‌‌مه‌‌ند نه‌‌ناسێ ، وه‌ له‌ترسی  رێگره‌كان و دزی كردن له‌وانه‌یو ببێته‌ هۆی كوشتنم ، ئێستا له‌ رێی دادگا هه‌وڵده‌ده‌م پاره‌كه‌ وه‌ربگرم.

شایانی باسه‌ به‌ پێی یاسای یانیسیب له‌ ئه‌مریكا ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته‌ براوه‌ی خه‌ڵات ته‌واوی زانیاری و ناوی ته‌واوی خۆی بدات.

سه‌چاوه‌/  لبنان 24

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.