Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:51

پێگه‌ی قانوون: عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆچی دوایی کرد

هۆكاری مردنه‌كه‌ی به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی ریخوڵه‌كانه‌وه‌ بووه‌
پێگه‌ی قانوون: عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%

پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئێرانی مردنی رابه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران رایده‌گه‌ێنێ و دوای پێنج خوله‌كیش له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌، هه‌واڵه‌كه‌ له‌ رووپه‌ڕی پێگه‌كه‌ ده‌سڕێته‌وه‌.

پێگه‌ی قانوون ی نزیك له‌ حكومه‌تی ئێرانی رایگه‌یاندووه‌: دوێنێ شه‌ممه‌ 10-2-2018 عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران كۆچی دوایی كردووه‌و رۆحی رابه‌ر به‌ره‌و فریشته‌كانی  ئاسمان به‌رزبۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ ئێرانییه‌كه‌ له‌درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: هۆكاری مردنه‌كه‌ی رابه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی ریخوڵه‌كانه‌وه‌ بووه‌.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك، پێگه‌ی قانوون هه‌واڵه‌كه‌ی له‌ رووپه‌ڕی پێگه‌كه‌ سڕییه‌وه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی به‌ده‌ست نه‌خۆی شێرچه‌نجه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ و ماوه‌ی دوو ساڵه‌ بڕیار به‌ده‌ستانی ئێران به‌دوای جێگره‌وه‌یه‌كی خامه‌نه‌یی ده‌گه‌رێن.

ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه‌: فه‌له‌ستین ئه‌لئان

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.