ئۆلۆمپیادی زستانه رووداوێكی وه‌رزشیه هه‌ر چوار ساڵ جارێك له‌وه‌ته‌ی سالی 1924 ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌لام جیاوازی له‌گه‌ڵ ئۆلۆمپیادی هاوینه له‌وه‌دایه ركابه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و یاریانه‌یه كه له‌وه‌رزی زستان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه نزیکبوونەوەی ھەردوو کۆریاکەو دواتریش کێشەی وزەبەخشەکەی روسیا و سەرمایەکی زۆر باڵیان بەسەر ئۆڵمپیادەکەدا کێشاوە.
ئۆلۆمپیادی زستانه‌ی 2018ی پیۆنگ چانگ بیست‌و سێهه‌مین خولی ئۆلۆمپیادی زستانه‌یه كه له نۆیی شوبات له وڵاتی كۆریای باشوور به‌رێوه‌ده‌چێت تا بیست‌و پێنجی شوبات ده‌خایه‌نێت.
له‌ئۆلۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ سه‌د وڵات به‌شدارن له سه‌دودوو چالاكی وه‌رزشی كه له‌حه‌وت جۆر وه‌رزشی جیاجیا ركابه‌ری بده‌ست هێنانی ملوانه‌كه ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه دوای چەند مانگێک گرژی سیاسی لەنێوان هه‌ردوو کۆریای باشور و باکورو، کۆریای باکور و ئەمەریکاله‌لایه‌كی دیكه، دواجار کیم دۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور بڕیاریدا وڵاتەکەی بەشداری ئۆڵمپیادی زستانە بکات هاوكات کیم ی‌و جۆنگی برایشی کردە سەرۆکی شاندی وڵاتەکەی.
کۆریای باکور لە ساڵی ١٩٨٨ ه‌وه بڕیاریدا بەشداری لە ئۆڵمپیادی ھاوینی سیۆل نەکات، بۆیه ئه‌مه یه‌كه‌م رووداوی وه‌رزشیه له‌دوای ئه‌و به‌رواره كه كۆریای باكوور به‌شداری روداوێکی وه‌رزشی مه‌زنی له‌م چه‌شنه له کۆریای باشور بکات.
کۆریای باکوور بە ٢٢ وەرزشکار و لە سێ یاریی جیاوازدا بەشداری ئۆڵمپیادەکە دەکات، بەڵام ئەوەی گرنگە بەشداری کردنی ھەردوو وڵاتە بە شاندێکی ھاوبەش لە ئاھەنگی دەسپێکی ئۆڵمپیادەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.