پەرلەمانی كوردستان لەم هەفتەیە دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجام دەدات و بە گوێرەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە گفتوگۆ لەسەر سێ پڕۆژە یاسا و پێڕەوی ناوخۆ دەكات، پڕۆژە یاسای بازرگانی بە جەستەی مرۆڤیش بەشێك دەبێت لە گفتوگۆكان.
پەرلەمانی کوردستان، رۆژی دووشەممەی ئایندە کۆدەبێتەوەو بەپێی بەرنامەی کار، گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەکات.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ئەندامانی پەرلەمانی ئاگادارکردووەتەوە، کە رۆژی دووشەممە کاتژمێر 11 بۆ کۆبوونەوە ئامادەبن.
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر، پرۆژە یاسای زیادەرەویکردن لەسەر موڵکی دەوڵەت، و پرۆژەیاسای ھەموارکردنەوەو رێکخستنەوەی میلاکات، لەگەڵ پرۆژە یاسای بەرکارکردنی یاسای بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.