Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 22:18

میلیشیاکان له‌ خورماتوو سووکایەتی بە وێنەی شەهیدان و ئاڵای کوردستان ده‌که‌ن

بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرەوە
کوردستان TV
#7
100%

 

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ڕای دەگەیەنێت، لە ئەنجامی خیانەتی گرووپی 16ی ئۆكتۆبەری ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، میلیشیاكان سووكایەتی بە پیرۆزییەكانمان دەكەن.

ئەمڕۆ شەممە 10/2/2018، كاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕایگەیاند: لە ئەنجامی خیانەتی گرووپی 16ی ئۆكتۆبەری ناو یەكێتی كە خورماتوویان ڕادەستی حەشدی شەعبی كرد، دۆخی ئەمنیی خورماتوو لە سایەی ئەو میلیشیانەوە خراپە و دوای ئۆپەراسیۆنی میلیشیاكان بۆ سەر ناوچەی داودە، ئێستا ئەو میلیشیایانە لە گوندی (غەرە) كە دەكەوێتە نێوان خورماتوو و كفرییەوە ماونەتەوە.

هاوكات بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: میلیشیاكان سووكایەتی بە وێنەی شەهیدان و ئاڵای كوردستان و هونەرمەندەكانمان و سەرجەم پیرۆزییەكانی كورد دەكەن".

بەپێی زانیارییەكان لە گوندی (قەڵخانلوو)ی كوردنشینی سەر بە شاری خورماتوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، وێنەی ژمارەیەك شەهیدی پێشمەرگە كە بە فلێكس لە سەر دیوارێك دانرابوو، وێنەكانیان دڕاندووە.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.
سه‌رچاوه‌: گوڵان

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.