Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 08:25

سوریا دووباره‌ که‌رتی نه‌وت و گاز بونیات ده‌نێته‌وه‌ 

دوای رووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی كه‌رتی نه‌وت و گازی سوریا به‌ ته‌واوی په‌كی كه‌وت
کوردستان TV
100%

 هێمن كاكه‌یی 

دوای رووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی ساڵی 2011 كه‌رتی نه‌وت و گازی سوریا به‌ ته‌واوی په‌كی كه‌وت.  به‌لام له‌ ئێستادا ئه‌و وڵاته‌ كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی به‌رز بكاته‌وه‌ .

عه‌لی غانم وه‌زیری نه‌وت و سامانه‌ سروشتیه‌كانی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت: كارده‌كه‌ین بۆ دووباره‌ بونیاتنانه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت و گازی وڵات له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا پلانمان دارشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتمان له‌ ساڵانی داهاتوو بگه‌ینینه‌ سه‌رووی دووسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا ئه‌م هانگاوه‌ش ده‌بێته‌ هۆی بوژانه‌وه‌ی ئابووری سووریا پاش شه‌رێكی دوور و درێژ له‌ ناو سوریا.

عه‌لی غانم به‌ ته‌له‌فزیۆنی رووسیا توده‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ : كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ كۆتایی 2019 ئاستی به‌رهه‌می رۆژانه‌یان بگاته‌ سه‌رووی 219 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ش كه‌ وه‌زیری نه‌وت باسی لێوه‌ ده‌كات بۆ سوریا زۆره‌ چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تایی 2017 ئاستی به‌رهه‌می نه‌وت له‌ سوریا  ته‌نها 2000 به‌رمیلی رۆژانه‌بووه‌ وه‌ ئاستی به‌رهه‌می گازی سروشتییان ته‌نها 6500 ملیۆن مه‌تر بووه‌.

وه‌زیری نه‌وت ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستا كه‌رتی نه‌وتی سوریا تووشی داروخان بووه‌ به‌ هۆی شه‌ری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌ و گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانی وه‌ك داعشه‌وه‌  بۆیه‌ پێویستی به‌ دووباره‌ بونیاتنانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ خاڵی سفره‌. 

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌رتاییه‌كان زیانه‌كانی ئه‌م كه‌رتی نه‌وت له‌ ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوو له‌ سوریا زیاتر له‌ 68 ملیار دۆلار زیانی پێگه‌یشتووه‌ جگه‌ له‌ له‌ ناوچوونی توانا مرۆییه‌كه‌ی كه‌ زیاتر له‌ 200 ئه‌ندازیار و شاره‌زایی كه‌رته‌ كوژارون و 164 كه‌سیشیان به‌ سه‌ختی بریندار بوونه‌ هاوكات 120 كارمه‌ندیشی بێ سه‌روشوێنه‌ بۆ دووباره‌ ئاودانكردنه‌وه‌ی كه‌رته‌كه‌ش حكومه‌تی سوریا له‌ رێگای وه‌زیری نه‌وت و سامانه‌ سروشتیه‌كانی سوریاوه‌ پێشوازی له‌ كۆمپانیاكانی بواری  وه‌به‌رهێنانی نه‌وت ده‌كات كه‌ هاوكاریان بن .

پێش ئه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی سه‌رهه‌ڵبدات ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی سوریا رۆژانه‌ 385 هه‌زار بوو له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا رۆژانه‌ بڕی 21 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌ گازی سروشتی ده‌رده‌هێنا له‌گه‌ل بڕی 3500 كیلۆ گرام فۆسفات .

له‌ ئێستاشدا وڵاتێكی ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ سامانی نه‌وت وه‌ك وه‌زیری نه‌وت ده‌لێت كه‌ خاوه‌نی زیاتر له‌ دوو ملیار و 500 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گه‌‌ جگه‌ له‌ كانزاكانی دیكه‌ .
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.