Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:46

روسیا تەرمی ئەو فرۆکەوانەی وەرگرتەوە کە لەسوریا خرایە خوارەوە

رۆژی شەممە فرۆکەیەکی جەنگی روسیا كه‌وته‌خواره‌وه‌
کوردستان TV
#12
100%


وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، دەزگای ھەواڵگری وڵاتەکەی توانیویەتی تەرمی رۆمان فیلینۆڤی فرۆکەوان بگەڕێنێتەوە بۆ وڵات کە رۆژی شەممە فرۆکەکەی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە لە ریفی ئیدلب خرایەوە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،  فیلینۆڤ یەکێک بووە لە فرۆکەوانە بەئەزمونەکان و چەندین ئەرکی سەربازی بۆ لەناوبردنی گروپە تیرۆریستییەکان و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی سوریا ئەنجامداوە.

رۆژی شەممە فرۆکەیەکی جەنگی روسیا بەموشەکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ریفی ئیدلب پێکراو دواتر فرۆکەوانەکەی توانی بەبرینداری خۆی ھەڵبدات و بکەوێتە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن، بەڵام دوای رووبەرووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن بەبۆمبێکی دەستی خۆی کوشت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.