پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا 41 سواڵکەر دەستگیر کراون و ئەم هەڵمەتەش بەردەوام دەبێت. هاوکات داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت کە هاوکاریی هێزەکانی پۆلیس بن.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: لە بەردەوامیی بەدواداچوون و هەڵمەتی نەهێشتنی تاوانی سواڵکردن، تیمەکانی پۆلیس لە سەنتەری شاردا توانییان 41 تۆمەتبار دەستگیر بکەن و ڕەوانەی گرتووخانەی دهۆکیان بکەن.
پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوە دا، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی (390) لە یاسای سزادان، ڕووبەڕووی دادگە دەکرێنەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، هەڵمەتی نەهێشتنی تاوانی سواڵکردن ماوەیەکە دەستی پێ کردووە و بەردەوام دەبێت. هاوکات پۆلیسی دهۆک داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە هاوکاریی هێزەکانیان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.