Erbil 31°C چوارشەممە 16 ئەیلوول 06:35

لە سنووری دهۆک سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%

لە درێژەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان و پەرەپێدانی ژێرخانی ناوچەکە، پارێزگاری دهۆک بڕیاری جێبەجێکردنی 3 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری دهۆک و قەزای ئامێدی پەسەند کرد.

پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و باشتر بەڕێوەچوونی کاروباری ئیداری، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕەزامەندی لەسەر دەستپێکردنی ئەم پڕۆژانە داوە:

- نۆژەنکردنەوە و چاککردنی ڕێگە سەرەکی و ناوخۆییەکانی ژمارەیەک گوند لە سنووری ناحیەکانی زاویتە و مانگێشک.

- دروستکردنی نهۆمێکی زیادە بۆ بینای ناحیەی کانی ماسێ، بە مەبەستی باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییانی سنوورەکە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم پڕۆژانە لە قۆناغی جێبەجێکردندان و بڕیارە لە کاتێکی دیاریکراودا تەواو بکرێن و بکەونە خزمەتی هاووڵاتییانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.