Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 19:53

‌موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌کان ده‌ست به‌ پێدانی کاره‌با ده‌که‌نه‌وه‌

دوێنێ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی مانیانگرت
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆکی‌ کۆمەڵەی‌ مۆلیدە ئەهلییەکان رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی‌ گشتی‌ مۆلیدە ئەهلییەکان مانگرتنەکەیان شکاند و ئەمڕۆ کارەبا دەدەنەوە بە هاوڵاتیان.

بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك لە مانگرتنی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان و کوژاندنەوەی کارەبای هاوبەشەکانیان، خاوەن مۆلیدەکانی سلێمانی بڕیاریاندا مانگرتنەکەیان بشکێنن. لە كاتژمێر 4:00یی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بە هەمان خشتەی جاران پێدانی کارەبا دەستیپێکردەوە.

تاریق سەمیم، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی راگەیاند بە رێککەوتن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیارماندا مۆلیدەکان دابگیرسێنینەوە و دواتر گفتوگۆ بکەین لەسەر چارەسەری کێشەکان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان.

داواکاری خاوەن مۆلیدەکان زیادکردنی ئەو نرخە بوو کە لە بەرامبەر پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبادا بۆیان دیاریکرابوو، کە بۆ هەر كاتژمێرێك کارکردن بۆ ئەمپێرێک کارەبا حکومەت 42 دیناری دیاریکردبوو بەڵام خاوەنی مۆلیدەکان داوای 46 دیناریان دەکرد، یان دابینکردنی گاز لەلایەن حکومەتەوە بە  نرخێکی هەرزانتر لەوەی لە بازاڕدا هەیە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.