Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:43

رێبوار تاڵه‌بانى: هه‌ڵکردنى ئاڵاى کوردستان له‌که‌رکوک ئاسایى و یاساییه‌ 

هه‌ر كه‌سێك دژی ئاڵای كوردستان هه‌نگاو بنێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

دوابه‌دواى بڕیارى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك پێنج لایه‌ن سكاڵایان دژى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك تۆماركرد و ئه‌مرۆش دادگاى ئیتیحادى وه‌ڵامى سكاڵاكانى دایه‌وه‌ 


رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له‌ دوای هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ پارێزگای كه‌ركوك و دام و ده‌زگا حكومییه‌كان كۆمه‌ڵێك له‌ حیزبه‌كانتى وه‌ك  توركمان و عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان و شیعه‌كانیش وه‌ك حه‌نان فه‌تلاوی و دارو ده‌سته‌كه‌ی سكاڵایان له‌دژی من له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان تۆمار كردبوو .
به‌ڵام ئه‌مرۆ دادگای فیدراڵ وه‌ڵامی ئه‌و سكاڵایه‌یان له‌ دژی ئه‌وان و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌و گه‌لی كورد دایه‌وه‌و خۆشبه‌ختانه‌ دادگا بێلایه‌نی خۆی له‌ كه‌یسه‌كه‌ پاراست و یاساییانه‌ به‌ پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ سكاڵاكه‌ كردووه‌.
راشیگه‌یاند: ئه‌و بریاره‌ی دادگای عێراق ته‌واو ته‌ندروست و یاسایی و ده‌ستووریانه‌ بووه‌و دوور بووه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی. 
هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان یاساییه‌ هه‌ر وه‌ك چۆن بۆ ئاڵای عێراق یاساییه‌،هه‌ر هه‌ڵه‌و بێرێزییه‌ك پێشی دژی یاساو ده‌ستووره‌.
راشیگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك دژی ئاڵای كوردستان هه‌نگاو بنێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌لایه‌ن دادگاوه‌.

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ له‌ ساڵى 2017 به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بڕیارى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌كه‌ركوك درا به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ندین سكاڵاله‌سه‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن له‌ دادگاى ئیتحادى تۆماركرا ، ئه‌مرۆش دادگا دوابڕیاى خۆى له‌و باره‌یه‌وه‌ دا كه‌ شایه‌نى تانه‌ لێدانه‌وه‌ نییه‌ .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.