Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:34

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌رکونسولی پێشتری وڵاته‌که‌ی له‌ موسڵ به‌ترسنۆک ناوده‌بات

با هه‌موو توركیا بیزانن
کوردستان TV
100%

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌خنه‌ی له‌ ئۆزتورك یڵماز ، جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په‌، گرت و رایگه‌یاند  كاتێك كۆنسولخانه‌كه‌مان له‌ مووسڵ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، ئه‌م زاته‌ ئه‌وه‌نده‌ ترسنۆكه‌ گوتوویه‌تی 'من سه‌ركۆنسول نیم'. ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی ئه‌وێ، هێزه‌ تایبه‌ته‌كان و كارمه‌نده‌كانه‌وه‌ به‌ من گوترا. تۆماری ئیفاده‌كانیشیان له‌ وه‌زاره‌ت بوونی هه‌یه‌.

چاوشئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ تا ئه‌مڕۆ بۆیه‌ باسیان نه‌كردووه‌ تاكو خۆیان سه‌رقاڵی كه‌س نه‌كه‌ن و گوتی: به‌ڵام تۆ دێیت و له‌ میانی به‌ره‌نگاریم له‌گه‌ڵ تیرۆردا، بۆ ئه‌وه‌ی لاواز نیشانم بده‌یت، دێیت لێدوانی سووك ده‌ده‌یت، منیش ئه‌مانه‌ ده‌ڵێم. با هه‌موو توركیا بیزانن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.