مامۆستایه‌كی زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت هۆكاری كۆبونه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نه‌یتوانیوه هاوپهویمانێتییهكی به‌هێز له عێراقدا دروست بكات، هه‌ربۆیه هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له كورد ده‌دات.
ئالان مومتاز، مامۆستای زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان، له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه: هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی حزبی ده‌عوه به مالیكی و عه‌بادیه‌وه هه‌وڵی به‌كارهێنانی كورد ده‌ده‌ن له دژی یه‌كتر و ده‌یانه‌وێت یه‌كتری ببه‌زێنن، ئه‌مه‌شی به زیان بۆ كورد گه‌ڕانده‌وه.
گوتیشی : سیاسه‌تی حزبی ده‌عوه به‌ره‌و داته‌پین ده‌ڕوات، هه‌ربۆیه باشتره كورد به دوای هاوپه‌یمانێتی نوێ‌دا بگه‌ڕێت له عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.