Erbil 31°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:37

له‌ هه‌ولێرو سۆران گردبوونه‌وه‌یى ناره‌زایی دژى هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین سازکرا

چەند داواکارییەکیان پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان كرد
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ له‌ هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناره‌زایی دژى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین سازكراو لەو گردبوونەیەوەدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شارى هەولێر و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە ڕێپێوان بەرەو نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتنە ڕێ و ڕاگەیەندراوێکیان خوێنده‌وه‌و و چەند داواکارییەکیان پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان كرد.

هه‌روه‌ها دوێنێ یەکشەممەش 2018/1/21 کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاووڵاتیان و ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەدژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێکخست.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممەش له‌ شارى سۆران ژمارەیەك لە پارێزەران، دژ بە هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین، گردبوونەوەیەكیان لەبەردەم دادگای بەرایی سۆران ئەنجام دا، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین دژ بە هێرشەكەی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین، لە رۆژئاوا كوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە پارێزەرانی سۆران، گردبوونەوەیەك لەسەر شەقامی گشتی لەبەردەم دادگای بەرایی سۆران ئەنجام درا و بەیانامەیەكیان لەبەردەم كەناڵە ڕاگەیاندنەكان خوێندەوە".

لەو بەیانامەیەدا داوا لە سەركردەكانی وڵاتی توركیا كرا، هەرچی زووە ئەو هێرشە ڕابگرن و چیتر مافی كورد و تاكەكان پێشەل نەكرێت و لەو نێوانەدا خەڵكی سڤیل نەكرێت بە قوربانی، هەروەها داواشیان لە مافی مرۆڤی جیهانی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، كە گوشار لەسەر توركیا دروست بكرێت، كە ئەو هێرشە نامرۆڤانە رابگرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.