Erbil 14°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 14:53

ئەمەریکا: دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ترسناکە

باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە توندی پشتیوانی دەکات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا.

ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق دەڵێ‌، بە توندی پاڵپشتی ئەوە دەكەین هەڵبژاردنی عێراق لە كاتی خۆی بكرێت و دواخستنیشی ترسناكە.

باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە، پاڵپشتی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق دووپات دەكاتەوە و دەڵێ‌  بە توندی پاڵپشتی حكوومەت دەكەین، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی نیشتیمانی لە كاتی خۆیدا لە ئایاری 2018 بەگوێرەی دەستوور بكرێت.

دواتر باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق ڕوونی دەكاتەوە، دواخستنی هەڵبژاردنەكان لێكەوتی ترسناكی دەبێت و دەستوور پێشیل دەكات و بۆ ماوەیەكی درێژخایەن و زیان بە پرۆسەی دیموكراتی دەگەینێ‌ لە عێراقدا.

باڵوێزخانەی ئەمەریكا ئامادەیی خۆی پیشان دەدات بۆئەوەی هەر هاوكارییەك بكات تا دەنگی عێراقییەكان بە ئاوارەكانیشەوە بگات. دواتر هەر لە بەیاننامەكەدا بەشێوەیەكی وردتر هاوكارییەكان دەستنیشان دەكات و دەڵێ‌ ئاژانسی ئەمەریكا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەشدار دەبێت لە مەشقكردنی كۆمەڵێك رێكخراوی لۆكاڵی بۆ چاودێریركردنی هەڵبژاردن هەروەها شەش راوێژكاری نێودەوڵەتی پسپۆر بە كۆمیسیۆن دەدەین .

هەر ئەو راوێژكارانە لە كۆمەڵێك بواری وەك تۆماركردنی ناوی ئاوارەكان و كارگێریی لە ئاستی پارێزگاكان و چەندین كاری تر هاوكاریی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەكەن.

وا بڕیارە لە 12ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنەكانی عێراق بكرێت و هەندێك لایەن تا ئەمڕۆش داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.