Erbil 31°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 15:30

پۆلیسی هەولێر: ژن و مێردێک کوژران

لە گوندی سێبەردان
کوردستان TV
#7
100%


گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ژن و مێردێک بە کوژراوی لە ناحیەی کەسنەزان دۆزرانەوە کە شوێنەواری گوللـە بە جەستەیانەوە دیارە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یجی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، شەوی رابردوو، پۆلیس له‌ بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی سێبەردان سەر بەناحیەی کەسنەزانی شاری هه‌ولێر ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌و دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ دەرکەوتووه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كوژراون هاوسه‌ری یه‌كترن.

پۆلیسی هه‌ولێر ناوی ژن و مێرده‌ كوژراوه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (ه گ ر) و (چ ن ر)ـن. بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ له‌باره‌ی چۆنێتی كوشتنیان و هۆكاره‌كانی كوشتنیان ئاشكرا بكه‌ن‌.

به‌ڵام ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌، پۆلیس دۆسێی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكه‌ کردووه‌ته‌وه‌ و ئێستا تیمەکانی پۆلیس و بەڵگەی تاوان و نەهێشتنی تاوان سەرقاڵی دۆزینەوەی تاوانبار و هۆکاری ڕاستەقینەی کوشتنی ئه‌و ژن و مێرده‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.