دواكاری گشتی میسڕی ده‌ستی به لیكۆڵنهوه له رووداوی دزینی ژووری خه‌وتنی مه‌لیك فاروق ده‌كات كه له ساڵی 2013 دیار نه‌ماوه.
ئه‌م ژووره‌ی مه‌لیك له‌لایه‌ن بازرگانێكی ئه‌مریكی له یه‌كێك له پێگه‌كان ئینته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه به مه‌به‌ستی فرۆشتن له پێگه‌كه‌دا نرخی (985) هه‌زار دۆلاری ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌م ژووره‌ی مه‌لیك له نێوشوێنی پشوودانی مه‌لیكه له باخچه‌ی ئاژه‌لان له پارێزگای (جیز) یه له ساڵی 2013 ئاڵوگۆڕی پێكراوه به ژووری خه‌وتنێكی تر كه له شوێنی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی ناو ماڵاندان هه‌ن.
ئێستا داوا له داواكاری گشتی ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌له بكرێت بۆ دیاركردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه ده‌ستیان هه‌یه له دزینی ژووری خه‌وتنی مه‌لیك و چۆنییه‌تی ناردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، داواش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كراوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژووره دزراوه‌كه، به‌پێی پهیمانیه نێوده‌وڵتییه‌كان بۆ پاراستنی كه‌له‌پوور و شوێنه‌وار.
سه‌رچاوه/روسیا ئه‌لیوم
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.