Erbil 30°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 17:21

حه‌مه‌ی عه‌بۆل کۆچی دوایی کرد

به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد
حه‌مه‌ی عه‌بۆل كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%

كه‌سایه‌تی دیارو ناسراوی وه‌رزشی  شاری سلێمانی حه‌مه‌ی عه‌بۆل به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

محه‌مه‌د عه‌بدوڵا مسته‌فا ناسراو به‌ حه‌مه‌ی عه‌بۆل له‌ ساڵی 1950 له‌ دایك بووه‌و هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ خولیای یاری تۆپی پێی هه‌بووه‌و له‌ ماوه‌ی ژیانیدا وه‌ك یاریزانێكی به‌ توانا و هه‌م  وه‌ك راهێنه‌رێكی لێهاتوو كاری كردووه‌.

شیاوی باسه‌ ناوبراو كه‌سایه‌تییه‌كی دیارو ناسراوی شاری سلێمانییه‌و به‌ درێژایی ته‌مه‌نی خۆی خزمه‌تی وه‌رزش و وه‌رزشدۆستانی كردووه‌ و ئةمرِؤش له‌ ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.