وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیاند بەغدا 450 ملیار دیناری بۆ هەرێم تەرخانكردووە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیاند: بەغدا 450 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابینکرد و خراوەتەسەر ئەژماری وەزارەتی دارایی.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ راگەیاند، بەغدا 450 ملیار دیناری خستووەتە سەر حسابێكی بانكی بۆ هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، تاوەكو ئێستا كاتی ناردنی پارەكە بۆ هەرێم و خەرجكردنی دیارینەكراوە، بەڵام هەرێمی كوردستان لەو بڕیارە ئاگادار كراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوه ئەو ڕەقەم حیسابیە دەمێكە هەیە پارەش هەر لەسەرحسابەكە هەبووە بەناوی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.