سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عززەت شابەندەر كەسایەتیی سیاسیی عێراق کرد و، عززەت شابەندەر جەختی لە ڕۆڵی یەكلاكەرەوە و پێگەی سەرۆك بارزانی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی پڕۆسە و هاوكێشەكانی عێراقدا كردووە و تەئكیدیشی لە ویستی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ فراوانكردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هەروەها پێگە و كاریگەریی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق كردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 17ـی 1ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە كەسایەتیی سیاسی و ڕۆشنبیری عێراقی عززەت شابەندەر كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دواڕۆژی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و بیروڕایش لەبارەی ئاییندەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا عززەت شابەندەر جەختی لە ڕۆڵی یەكلاكەرەوە و پێگەی سەرۆك بارزانی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی پڕۆسە و هاوكێشەكانی عێراقدا كردووە و تەئكیدیشی لە ویستی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ فراوانكردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هەروەها پێگە و كاریگەریی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق كردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.