Erbil 25°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 21:21

وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە راگه‌یه‌نراوێکی هاوبه‌شیان بڵاوکرده‌وه‌

دەربارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نوێنەرانی هەردوو وەزارەت لە بەغدا
وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان، دەربارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نوێنەرانی هەردوو وەزارەت لە بەغدا راگه‌یه‌نراوێكی هاوبەشیان بڵاوكرده‌وه‌ .

ئەمڕۆ چوارشەمە 17/1/2018، کاتژمێر 9ـی بەیانی دووەم کۆبوونەوەی لێژنەی ووردبینی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە لە وەزارەتی پلاندانانی عێراقی فیدڕاڵ، ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی باڵا و ڕاوێژکاری دارایی  لە وەزارەتەکانی دارایی و تەندروستی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لێژنەی بایۆمەتری لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی چاودێری دارایی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ .

لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا کە تیمەکانی چاودێری دارایی عێڕاقی فیدڕاڵ کە پێک دێت لە 16 ووردبین دابەشی چوار تیم بکرێن و هەفتەی داهاتوو سەردانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەکەن بە مەبەستی دەستکردن بە پڕۆسەی ووردبینی لیستی مووچە خۆرانی هەردوو وەزارەت لە ڕێگەی وەرگرتنی چەند نمونەیەک، هەروه‌ها لێژنەکە ڕەزامەندی دەڕبڕی لەسەر بەرزکردنەوەی پێشنیاری نوێنەرانی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم بۆ پێدانی مووچەیەکی تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی کاری لێژنەی ووردبینی بۆ بەڕێز ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێڕاقی فیدڕاڵ .

هەروها پەلەکردن لە پڕۆسەکە و جەختکرایەوە کە لیستی بایۆمەتری حکومەتی هەرێم بکرێت بە بنەما بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران .


لێژنەی ووردبینی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێم 
17/1/2018
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.