له پهیامیدا له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی ئاسمانیی کوردستاندا، سهرۆك بارزانی ڕایدهگهیێنێ، لە ڕووی پابەندبوون بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلی كورددا، كوردستان تی ڤی هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا لە پێشەنگدایە و ئەوەیش شانازییەکی گەورەیە بۆ میدیای کوردستان.
به ناوی خوای مهزن و دلۆڤان
بهرێزان بەڕێوەبەری گشتی و دەستەی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان
لە نۆزەیەمین ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤیدا، گهرمترین پیرۆزبایی له ئێوهی بەڕێز و خۆشهویست دهكهم و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
كهناڵی ئاسمانیی كوردستان تی ڤی وێڕای ئەوەی یهكهمین کەناڵی تهلهفزیۆنی ئاسمانیی كوردستان و عێراقە، لەهەمان کاتدا لە ڕووی پابەندبوون بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و دەنگی ڕەوای بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان، هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا لە پێشەنگدایە و ئەوەیش شانازییەکی گەورەیە بۆ میدیای کوردستان.
ئێستایش کە کوردستان تیڤی و زاگرۆس تی ڤی لەژێر چەتری دەزگای سەتەلایتی کوردستاندا یەکیان گرتووە، چاوەڕێی ئەوەتان لێ دەکرێت لە ئاستی گۆڕانکارییە خێراکانی بواری گەیاندنی پەیامدا بن و، ڕۆڵی پێشمەرگانەی خۆتان لە گەیاندنی دەنگی رەوای گەلەکەمان بگەیەنن و بەرگریی لە ڕەوایەتیی خواست و ئیرادەی گەلەکەمان بکەن و وەک ڕابردوو لە بڵاوکردنەوەی هوشیاری و خۆشویستنی وڵات و گیانی برایەتی و لێبووردەیی بەردەوام بن و هەر لە پێشەنگدا بمێننەوە.
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
2018/1/16
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.