Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 03:32

کۆمپانیای نه‌وتیی شیڤرۆن له‌ هه‌رێمى کوردستان ده‌ست به‌کاره‌کانى ده‌کاته‌وه‌

هەموو ڕێکارێکی پێویست گیراوەتە بەر
کوردستان TV
#7
100%


گه‌وره‌ كۆمپانیاى شیڤرۆنى ئه‌مریكی بوارى نه‌وت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، كارى كنه‌ و پشكنین به‌دواى نه‌وت و غازدا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

گوته‌بێژى كۆمپانیاكه‌، له‌ لێدوانێكى نووسراودا، ڕایگه‌یاند: به‌م نزیكانه‌ له‌ ناوچه‌ى سارته‌ 3 له‌ هه‌رێمى كوردستان، كۆمپانیاكه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانى خۆى ده‌كاته‌وه‌".
 
كۆمپانیاى شیڤرۆن، كه‌ باره‌گاى سه‌ره‌كى له‌ كالیفۆرنیایى ئه‌مریكایه‌، له‌سه‌روبه‌ندى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی له‌ مانگى 10 / 2017ه‌وه‌ كاره‌كانى خۆى ڕاگرت.

كۆمپانیای شیڤرۆن، كه‌ به‌یه‌كێك له‌ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى بوارى نه‌وت له‌ جیهان داده‌نرێت، له‌ 180 وڵات كار ده‌كات و به‌یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین شه‌ش كۆمپانیای جیهان، داده‌نرێت.

کۆمپانیای شێڤرۆن گرووپ، کە کۆمپانیایەکی ئەمەریکاییە و بارەگاکەی لە شاری سان ڕامۆنی کالیفۆرنیایە و لە 180 وڵاتی جیهاندا کاری وەبەرهێنان دەکات. مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە کاتی هێرشی هێزەکانی عێراق بۆ سەر کەرکووک کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان ڕاگرت، ئێستا کۆمپانیاکە دەڵێ، دەست دەکەنەوە بە کارەکانیان و دەگەڕێنەوە.

بە گوێرەی ڕیپۆرتێکی فۆکس بزنس نێتوۆرک، گوتەبێژی کۆمپانیای شێڤرۆن گرووپ ڕایگەیاندووە، بەم نزیکانە کۆمپانیاکەیان دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

پێگەکە نووسیویەتی، لە دوای ڕیفراندۆمەوە یەکەم جارە کە لەم حەفتەیەدا شاندێکی بەغدا بە فەرمی بێنە هەولێر و دیالۆگ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن، ئەمەیش وەک کاریگەری نیشان داوە کە کۆمپانیای شێڤرۆن بگەڕێتەوە بۆ کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستاندا و بارگرژیی نێوان هەولێر و بەغدا کەم بووەتەوە.

گوتەبێژەکەی کۆمپانیاکە دەڵێ، هەموو ڕێکارێکی پێویست گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی کار لەو شوێنانە بکەین، کە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەری ڕێک کەوتووین.

بە گوێرەی فۆکس بزنس نێتوۆرک، کۆمپانیاکە گرێبەستی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم هەیە کە لەو شوێنانە کاری بەدواداگەڕانی نەوت و گاز بکات، کە لە ساڵی 2012ـەوە ئەو شوێنانە بە جێگیری لە ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندان.

بە گوێرەی پێگەکە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێشتا هیچ کۆمێنێتێکی لەسەر گەڕانەوەی شێڤرۆن نەداوە و گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراقیش بێئاگاییی لە گەڕانەوەی شێڤرۆن گرووپ بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە، کە ئەو زانیاریی لەو بابەتەوە لەبەردەست نییە.

پێگەکە ئەوەیشی نووسیوە، کە لەگەڵ ئەوەی بەغدا ڕەزامەندیی نەبووە، بەڵام هەرێمی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیای گەورە هەیە، لەوانە شێڤرۆن گرووپ، ئێکسۆن مۆبیل، ڕۆزنەفت و چەندانی دیکە.

کۆمپانیاکە لە کێڵگەکانی سارتا و قەرەداخ لە هەرێمی کوردستان پشکی هەیە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.