Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 03:31

روونکردنەوەیەک لەبارەى مووچەى هێزەکانى پێشمەرگه

بریاڕبوو ئه‌مرۆ مووچەی مانگی 9-2017 دابەشبکرێت
wazarati_peshmarga
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ر چه‌نده‌ بڕیار بوو ئه‌مڕۆ مووچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی ئاگاداری كردین كه‌ بڕی پاره‌ی پێویستیان نییه‌، بۆیه‌ داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌ین.

روونكردنەوەیەك لەبارەى مووچەى هێزەكانى پێشمەرگه

دیارە مووچە یەکێکە لە مافە سەرەکیەکانی ئەوکەسەی کە ئەرکێک جێ بەجێ دەکات و لای هەموو هاونیشتیمانیەکی کوردستان روون و ئاشکرایە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەرکی پاراستنی کوردستانی لە ئەستۆیە کە ئەرکێکی زۆر گرنگ و هەستیارە لەبەر ئەوەشە کە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەرای قەیرانی ئابوری هەموو هەوڵ و توانای خۆی بخاتە گەر بۆ دابین کردنی موچە بە گشتی و بەتایبەت مووچەی تەواو و بێ پاشەکەوت بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و گشت هێزەکانی پاراستنی هەرێم...

لێرەدا ئێمە بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و بێ سەروشوێنان و بریندارە قارەمانەکان و کەم ئەندامان رادەگەیەنین کە هەموو ڕەخنە و گلەیی و گازندە و تەنانەت قسە ناسایشتەکانی هاوڵاتیانیش بە ئەوپەری سنگ فراوانیەوە قبولدەکەین چونکە ئێمەش لە هەمان کەشتی ئێوەداین و هەست بە هەلومەرجی زەحمەتی ژیان دەکەین و بۆ دابین کردنی مووچەی بێ پاشەکەوت و بەردەوام و مانگانە و گشت شایستەکانی تری هێزی پێشمەرگە هەموو هەول و توانایەکی خۆمان خستۆتەگەر و هەرچی رێگاکان هەیە بەوپەری هێزی خۆمان گرتومانەتەبەر و دڵنیابن کۆلمان نەداوە و کۆلیش نادەین.

بۆ زانیاریتان دوێنێ لە رێگای ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگەوە ئاگادارکراینەوە کە دەبوایە ئەمرۆ 16-1-2018 مووچەی مانگی 9-2017 دابەشبکرێت بۆیە هەرزوو رێکارە ئیداریەکان گیرانەبەر و لیژنەکانی مووچەی لێ ئاگادار کرایەوە بەڵام بەداخەوە دووبارە ئەمرۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ئاگاداریان کردین کە بری پارەی پێویستیان نیە بۆ ئەمرۆ، بۆیە داوای لێبوردنتان لێدەکەین و دلنیاتان دەکەینەوە کە سات بەسات لە هەول و پەیوەندیداین بۆ دەستەبەر کردنی مووچەکەمان.

بۆ زانیاریتان کە هەموو لیژنەکانی مووچە لە وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەن و چاوەرێی دابین کردنی بری پارەی پێویستن لەلایەن وەزارەتی داراییەوە..

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی
ئەمینداریەتی گشتی
وەزارەتی پێشمەرگە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.