Erbil 19°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 14:25

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ره‌وتی حیکمه‌ له‌ سلێمانی: شێخه‌کانی به‌رزنجه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا شیعه‌ن

له‌ هه‌وڵی قه‌ناعه‌تپێكردنی چه‌ند لایه‌نێكی سوننی‌و كوردستانیشدان
کوردستان TV
#7
100%

سه‌ید عیسا به‌رزنجی رایده‌گه‌ێنێ، شێخه‌كانی به‌رزنجه‌ سه‌یدن‌و ئه‌ولادی سه‌ید موساو سه‌ید عیسان‌و له‌ڕه‌چه‌ڵه‌كدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئیمام موسای كازمی ئیمامی حه‌وته‌می ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ر، وشه‌ی شیعه‌ش واته‌ شوێنكه‌وتوو، مه‌عقوله‌ یه‌كێك ئیمامی عه‌لی خۆشویستبێت‌و شوێنكه‌وتوی ئیمامی عه‌لی نه‌بوبێت.

سه‌ید عیسا به‌رزنجی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ره‌وتی حیكمه‌ له‌ شاری سلێمانی به‌ ئاوێنه‌ی راگه‌یاندووه‌: 25ئه‌ندامی ره‌وتی حیكمه‌ له‌سلێمانییه‌وه‌ چوون به‌شداریان له‌دامه‌زراندنی ره‌وتی حیكمه‌دا كردووه‌.

عیسا به‌رزنجی ئاشكراشیكرد : ئێستا له‌ هه‌وڵی قه‌ناعه‌تپێكردنی چه‌ند لایه‌نێكی سوننی‌و كوردستانیشدان بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ نێو ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌وه‌ تا له‌داهاتوودا حكومه‌تێكی به‌هێزی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی له‌كورد‌و عه‌ره‌بی شیعه‌و سوننه‌ پێكبهێنرێت.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌شی كه‌ ده‌وترێت به‌شێك له‌شێخه‌كانی به‌رزنجه‌ بوونه‌ته‌ شیعه‌، به‌رزنجی گوتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن شێخه‌كانی به‌رزنجه‌ بوونه‌ته‌ شیعه‌، جارێ ده‌بێت بزانن شێخه‌كانی به‌رزنجه‌ سه‌یدن‌و ئه‌ولادی سه‌ید موساو سه‌ید عیسان‌و له‌ڕه‌چه‌ڵه‌كدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئیمام موسای كازمی ئیمامی حه‌وته‌می ئالوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ر، وشه‌ی شیعه‌ش یانی واته‌ شوێنكه‌وتوو، مه‌عقوله‌ یه‌كێك ئیمامی عه‌لی خۆشویستبێت‌و شوێنكه‌وتوی ئیمامی عه‌لی نه‌بووبێت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.