Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:34

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت هۆکاری ته‌قینه‌وه‌کانی به‌غدا ئاشکرا ده‌کات

 سێ هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌خاته‌ روو
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 16-1- 2018 له‌ راپۆرتێكیدا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ سێ هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ پشت ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقه‌.

رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی: هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوای راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌، چه‌كدارانی داعش له‌ رێگای شانه‌ نووستووه‌كانیه‌وه‌ ده‌ستی به‌ چالاكییه‌كانی كردۆته‌وه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ مه‌یدانه‌كه‌.

رۆژنامه‌كه‌ هۆكاری دووه‌میش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر باڵی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ عێراقدا گرتووه‌و ده‌یانه‌وێ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ كاره‌كانیان بده‌ن.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ هۆكاری سێیه‌می ته‌قینه‌وه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی خۆیدا نه‌كرێت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.