له سێیه‌مین ڤیستیڤاڵی شیعری كوردی بۆ منداڵان كه هه‌ر دوو ساڵ جارێك له شاری ئه‌یوانی پارێزگای ئیلام له ئێران به‌رێوه‌ده‌چێت 20 شاعیری كورد خه‌ڵات كران .
دوای بانگه‌وازی هه‌ڵسورێنه‌رانی ڤێستیڤاڵه‌كه زیاتر له 120 شاعیر له هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی ( ئیلام ، كرماشان ، كوردستان ، هه‌مه‌دان ، لۆرستان و خۆزستان) به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانیان كه دوای بهربژێركردنیان له لایه‌ن لێژنه‌ی پسپۆره‌وه بریتی‌بوو له 700 به‌رهه‌م گه‌یشته ڤێستیڤاڵه‌كه .
جێی باسه ئه‌وه سێیه‌مینجاره ئه‌و ڤێستیڤاڵه له شاری ئه‌یوان به‌رێوه‌ده‌چێت ، دوو خوله‌كه‌ی پێشووتر له ساڵه‌كانی (92- 94) له ژێر ناوی شیعری كوردی له هه‌مان شار به‌رێوه‌چوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.