Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 14:52

نانخواردنی خێزانی منداڵه‌که‌ت زیره‌ک ده‌کات

بیرۆكه‌یه‌كی باش به‌ دایكو باوكان ده‌دات ده‌رباره‌ی ژیانی منداڵه‌كانیان
کوردستان TV
100%


كاتێك ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌ و منداڵه‌كانمان  بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و زانست ده‌نێرین بۆ قوتابخانه‌ ، بێگومان ئه‌و منداڵانه‌ كاتێكی زۆر له‌ قوتابخانه‌ ده‌مێننه‌وه‌ .

به‌ پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان له‌ خوێندنیاندا سه‌ركه‌وتوو بن ،هه‌ندێك جار پێویسته‌ دایكان و باوكان له‌ ماڵه‌وه‌ به‌شداری له‌ ژیانی منداڵه‌كانیان بكه‌ن .

له‌ ئه‌نجلمی توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ زانكۆكانی ئه‌مریكا له‌ نێوانیاندا  زانكۆی " نۆرس كارۆلاینا" ئه‌نجامیان داوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ رۆڵی دایكو باوك له‌ ماڵه‌وه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی منداڵ له‌ قوتابخانه‌،بۆ ئه‌وه‌ش 40 مامۆستای به‌ ئه‌زموون داوایان لێكراوه‌ رێنمایی بده‌نه‌ كه‌سو كاری منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژیانی منداڵه‌كانیاندا به‌شدار بن له‌ ماڵه‌وه‌ .

یه‌كێك له‌م رێنماییانه‌ی مامۆستاكان به‌ دایكو باوكی قوتابیان ده‌ده‌ن بریتییه‌ له‌ پێكه‌وه‌ نانخواردن، به‌ یه‌كه‌وه‌ نانخواردن شتێكی زۆر گرنگه‌ به‌ تایبه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی خێزان له‌ سه‌ر سفره‌ی نانی ئێوان .

ئه‌مجۆره‌ نانخواردنه‌ جگه‌ له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ خیزانییه‌كان به‌هێزده‌كات  له‌ هه‌مان كاتدا بیرۆكه‌یه‌كی باش به‌ دایكو باوكان ده‌دات ده‌رباره‌ی ژیانی منداڵه‌كانیان .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.