رۆمانی ئافره‌تێكی كورد ده‌بێته پڕفرۆش‌ترین رۆمانه‌كانی دانیمارك، ئه‌و رۆمانه سه‌رنجی دانیماركییه‌كان و دانیشتووانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپای راكێشاوه.
سارا عومه‌ر، ئافره‌تێكی نووسه‌ری كوردی دانیشتووی دانیماركه، مانگێك له‌مه‌وبه‌ر رۆمانێكی به‌ناوی "مردوو شۆر" له‌سه‌ر ئه‌نفال و كیمیایی باران و نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد نوسیووه.
سارا عومه‌ر رایگه‌یاند: یه‌كه‌م كتێبه كه به زمانی دانیماركیم نووسیوه 50 هه‌زار دانه له كتێبه‌كه‌م فرۆشراوه و بهپڕفرۆشترین كتێبی ساڵ له‌و وڵاته دانراوه.
شایانی باسه به‌هۆی گرنگیدانی دانیماركییه‌كان به كتێبه‌كه‌ی، سارا عومه‌ر له‌لایه‌ن دانیماركه‌وه كاندیكرا له مه‌ڕاسیمی ساڵی نوێ‌دا دوای وته‌ی شاژنی وڵاتی دانمارك و سه‌رۆك شالیاری ئه‌و وڵاته، گوتاری ساڵی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رچاوه / ئاژنسهكان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.