جووتیارێك له ده‌ڤه‌ری بارزان له ڕێگای داهێنانێكه‌وه كاری خۆی حه‌وت هێنده‌ی پێشتر ئاسان تر كردووه و ئامێرێكی تایبه‌ت به چاندنی تۆوی كشتوكاڵی به‌رهه‌م هێناوه.
ئه‌و جووتیاره كه‌ناوی "عه‌بدولخالق شێخ زاده"یه و به ماڵپه‌ری "وشه" راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه خه‌ریكی كشتوكاڵی و چاندنی به‌روبوومی ڕووهكیم، له‌و ڕێیه‌وه داهات بۆ بژێوی ژیانم په‌یدا ده‌كه‌م، كاره‌كه‌یش قورسه و پێویستی به كاركردنی به‌رده‌وام هه‌یه، ناچاری دایكی داهێنانه، بۆیه منیش بۆ ئه‌وه‌ی ماندوویه‌تیم كه‌م بكه‌مه‌وه، توانیم ئامێرێك دروست بكه‌م كه به ئاسانی یارمه‌تیم ده‌دا تا تۆوی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان بچێنم و هێنده هیلاك و شه‌كه‌ت نه‌بم .
عه‌بدولخالق شێخ زاده گوتی: ئامێره‌كه خۆم دروستم كردووه، پێشتر ڕۆژانه له ڕێی ده‌ست كه هیلاكی زۆری ده‌ویست ده‌متوانی ته‌نیا سێ بۆ پێنج هه‌زار تۆ‌و بچێنم، به‌ڵام له ڕێی ئه‌و ئامێره بێ ئه‌وه‌ی زۆر ماندووم بكات، ڕۆژانه 30 تا 40 هه‌زار تۆوی ڕووه‌كه كشتوكاڵییه‌كان ده‌چێنم، ئه‌مه‌یش هه‌م كارئاسانی زۆری بۆ كردووم و له هیلاكی دووری خستوومه‌ته‌وه، هه‌م له ڕووی چاندنیشهوه به به‌راورد به پێشتر زیاتر له هه‌شت هێنده ده‌توانم تۆوی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كه بچێنم.
ئه‌م جوتیاره ئاماژه‌ی دا كه، ئه‌و ئامێره‌ی دروستم كردووه، هیچ ناوێكی نییه و خۆم دروستم كردووه، ده‌توانم بۆ چاندنی تۆوی شووتی و كاڵه‌ك و ته‌ماته و خه‌یار و هه‌موو جۆره به‌روبوومێكی تری كشتوكاڵی سوودی لێ وه‌ربگرم، نامه‌وێ ورده‌كاری و چۆنیه‌تیی دروستكردنی ئامێره‌كه بخه‌مه ڕوو تا كه‌سێكی تر به‌ناوی خۆی دروستی نه‌كات و بیكات به‌هی خۆی.
سه‌رچاوه/ وشه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.