Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 21:09

پێدانی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیانی هه‌رێم بەردەوام دەبێت

نزیكەی 7 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر برنج ڕەوانە كراوە
کوردستان TV
100%


بەغدا رەزامەندی پیشانداوە لەسەر  بەردەوامی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان لەساڵی 2018دا.

بەرێوەبەری كۆمپانیای خۆراكیش رایدەگەیەنێت، نزیكەی 7 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر برنج ڕەوانەی شاری سلێمانی كراوە.

شەوكەت محەمەد بەرێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لەسلێمانی راگەیاند، حكومەتی عیراق رەزامەندی پیشانداوە بە بەردەوامبوونی  دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان لەساڵی 2018دا، نوسراوەكەشمان بەدەست گەیشتووە‌و هیچ كێشەیەك لەدابینكردنی بەشە خۆراك نابێت.

راشیگەیاند، بریارە دوای سەری ساڵ دەست بەدابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان بكەین ، هەر بەشە خۆراكێكی نوێمان بەدەست بگات بەپێی بنكەكانی خۆراك دابەشیان دەكەین.

بەرێوەبەری كۆمپانیای خۆراك وتیشی، دوێنێ نزیكەی 7 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر برنجمان لەبەغداوە بەدەست گەیشتووە، بەڵام نازانین ئەم بەشە خۆراكە برنجی كام مانگەیە.

ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بڕیارێك بۆ بڕینى به‌شه‌ خۆراكى هاووڵاتییانى كوردستان نه‌دراوه‌ و ناردنى به‌شه‌ خۆراكیش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له‌ ڕووی جۆر و بڕه‌وه‌ له‌ پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق، كه‌متر بووه‌.


له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌ندامى لێژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عێراق ڕاگه‌یاند: ناردنى به‌شه‌خۆراك له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ بڕینى نه‌دراوه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ له‌ ساڵی 2016دا به‌گشتیى به‌شه‌ خۆراكى چوار مانگ بۆ هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه‌ كراوه‌، له‌ ساڵى 2017دا به‌شه‌خۆراكى پێنج مانگ نێردراوه‌، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌ عێراقدا ئه‌نجام بدرێت و ئه‌م دۆخه‌ سیاسییه‌ ئاڵۆزه‌ بگۆڕێت، پێویسته‌ ئه‌و بڕه‌ خۆراكه‌ى نه‌دراوه‌ به‌هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان قه‌ربوو بكرێنه‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.