Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 12:23

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی دووشەممە 10ـی ئاب، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەی گەرما بە بڕی 1-2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنێتەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان یەکشەممە دووشەممە
هەولێر 42 43
سلێمانی 41 41
دهۆک 40 41
هەڵەبجە 42 42
زاخۆ 41 43
چەمچەماڵ 43 43
گەرمیان 46 47
ئاکرێ 42 43
پیرمام 39 40
حاجی ئۆمەران 30 31

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.