Erbil 31°C ھەینی 11 ئەیلوول 05:06

سوپای پاسداران: تاوەکو ئەمریکا مەرجەکانمان قبووڵ نەکات گەرووی هورمز ناکەینەوە

کوردستان TV
100%

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە تاران گەرووی ستراتیژیی هورمز بە ڕووی کەشتیوانیدا ناکاتەوە، مەگەر ئەمریکا سەرجەم مەرجەکانی ئێران قبووڵ بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی ئاب، حوسێن موحیبی گوتەبێژی سوپای پاسداران لە لێدوانێکدا کە تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکە بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند: ستراتیژیی ئێستای ئێمە بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردنی ئەم گەرووە تا ئەو کاتەی دوژمن هەموو مەرجەکانمان قبووڵ دەکات.

حوسێن موحیبی ئاماژەی بە گۆڕانی پێگەی گەرووەکە کرد لە دیدگای سەربازیی وڵاتەکەیەوە و گوتی: گەرووی هورمز ئێستا بە کردەیی بۆ ئێمە بووەتە مەیدانی جەنگ، نەک تەنها ڕێڕەوێکی ئاویی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.