Erbil 31°C پێنجشەممە 10 ئەیلوول 16:42

بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیی له‌ كیێڤ زێلینسكی گه‌یشته‌ كه‌نه‌دا

100%

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی کەنەدا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا درەنگانی ئه‌مشه‌و تا به‌یانی پێنجشەممە گەیشتە کەنەدا و بڕیارە لەگەڵ مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی كه‌نه‌دا گوتووێژ بکات بۆ بەهێزکردنی پشتیوانییه‌كان لە کیێڤ.

نووسینگه‌ی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سەردانەکەی زێلینسكی جه‌خت له‌سه‌ر باشتركردنی توانای هاوبەشی نێوان کەنەدا و ئۆکراینا ده‌كاته‌وه‌، بەتایبەتی قووڵکردنەوەی هاوکارییەکان لە بوارەکانی بەرگری، ئابووری و وزەدا.

جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بە توندی پابەندە بە پشتگیریکردنی بەرگریی و بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراینا .

هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، زێلینسکی لە ئۆسلۆوە گەیشتە کەنەدا و ڕۆژی چوارشەممە بەشداری لە پرسەی شا هاراڵد کرد کە لە 28ی ئاب لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ جۆناس گاهر ستۆر سەرۆک وەزیرانی نەرویج تاوتوێی بەهێزکردنی سیسته‌می بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی کرد.

لە کەنەدا بڕیارە زێلێنسکی و ئۆلینا زێلێنسکا هاوسەرەکەی بەشداری لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا بکەن لە شاری کالگاری لە ویلایەتی تۆرۆنتۆ و نۆرس بەی لە ئۆنتاریۆ، هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت لە شاری بانف لە ویلایەتی ئەلبێرتای ئەمریکا کۆببنەوە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیارە ڕۆژی هەینی سەردانەکەی زێلینسكی بۆ لای سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای كه‌نه‌دا کۆتایی پێبێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.