Erbil 31°C پێنجشەممە 10 ئەیلوول 19:26

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری دەكات

100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە سەرۆكی فڕاكسیۆنەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان كە بە مەبەستی سەرەخۆشی سەردانی سەرۆك بارزانیان كردبوو، پرسە و هاوخەمیی خۆیان بۆ سەرۆك بارزانی دەربڕی بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەڕەشە و ئالنگارییەكانی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو كرایەوە و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر كار و ئەركی پەرلەمان و كوتلە سیاسییەكانی بۆ پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسی.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و پاڵپشتیكردنی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و دامەزراوەكانی تری دەوڵەتی عێراق كرایەوە بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق و بەرقەراركردنی دۆستایەتی و پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ و هەروەها دژایەتیكردن و بنبڕكردنی گەندەڵی و بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە سەرانسەری عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.