به‌شی كوردیی زانكۆی كوردستان له شاری سنه له ڕۆژانی رابردوودا دوه‌مین سمیناری تاوتوێكردنی ڕێنووسی كوردی به به‌شداریی كۆمه‌لێك له پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواری زمان و ئه‌ده‌ب و به‌تایبه‌ت مامۆستایانی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له پارێزگاكانی سنه، ورمێ، كرماشان و ئیلام له زانكۆی سنه به‌ڕێوه چووه.
سه‌ره‌تای سیمناره‌كه پێوه‌ره‌كانی زمانناسانه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی فۆنیمه‌كان خراوه‌ته به‌رباس دواتر، تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند بابه‌تی زمانناسانه و ده‌نگ و واچهكانی كوردیی خواروو، به‌تایبه‌ت فۆنیمی /ۊ/ كه له چه‌ندین زاراوه و بن زاراوه‌ی كوردی، به‌تایبه‌ت له كوردیی كه‌ڵهوڕی دێته گۆكردن.
هاوكات باسێكی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر پیتی / د/ كلۆری كوردی له شێوه ئاخه‌فتنی شاری سلێمانی و ئاخێوه‌رانی هه‌ورامان كرا و به‌هۆی وردبوونه‌وه له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی فۆنیمه‌كان و ئاڵۆفۆنهكانی زمانی كوردی.
باسی (بڕكه) له زمانی كوردی و چۆنیه‌یتی نووسینی /ی/ له وشه‌گه‌لێكی وه‌كوو "چیه/ چییه" و "نیه/ نییه" یه‌كێكی تر له باسه سه‌رنجڕاكێشه‌كان بوو كه بووه هۆی باسێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌كناسی و مێژووی نووسینی ئه‌و دوو وشه‌یه.
له كۆتاییدا بڕیار درا، بۆ سه‌مپۆزیۆمی داهاتوو كه له كۆتایی به‌هاری داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت، باسی جیانووسی/ پێكهوهنووسی وه‌كوو مژاری سه‌ره‌كی له‌به‌رچاو بگیردرێت.
شایانی باسه ماوه‌ی دوو ساڵه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئێرانه‌وه بڕیار دراوه هاوشانی زمانی فارسی، زمان و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش له ئاستی زانكۆ و له دوو "وانه‌ی ئیختیاری"دا بیخوێنن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م بڕیاره ته‌نیا له زانكۆی كوردستان له سنه جێبه‌جێ كراوه و ماوه‌ی دوو ساڵه قوتابي وه‌رده‌گیرێت و وێڕای ئه‌مه به‌شی كوردیی زانكۆی كوردستان له‌باره‌ی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی و كۆردۆلۆژی ساڵانه به ده‌یان كۆڕ و چالاكی به‌ڕێوه ده‌بات.
سه‌رچاوه/ باس نیوز
كوردستان تیڤی / كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.