ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا وێڕای پێش بینی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش له فبرایه‌ری ساڵی داهاتوو له سووریا، ئومێدواریی خۆیشی پیشاندا كه حكومه‌تی ئه‌سه‌د و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له‌سه‌ر مێزی دانووستان دانیشن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا وتی: من پێموایه كه له ناوه‌ڕاست یان كۆتایی مانگی فبرایه‌ر ئێمه له سووریا كۆتایی به شه‌ڕی دژی داعش ده‌هێنین.
ماكرۆن هاوكاتیش كه به‌شار ئه‌سه‌دی به دوژمنی خه‌ڵكی سووریا هه‌ژمار كرد وتیشی: ئێمه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د و نوێنه‌رانی ئه‌و گفتوگۆ بكه‌ین.
ماكرۆن سه‌ره‌ڕای شكستی خولێكی دیكه‌ی دانووستانه‌كانی ئاشتی ژنێڤ له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا وتی كه هیواداره ره‌وتی ئاشتی سووریا له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌سه‌د و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ستپێبكاته‌وه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.