Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:12

به‌دابه‌ شکردنی خه‌ڵات فێستیڤاڵی چیرۆکی بانه‌ کۆتایی پێهات

بۆ ئه‌ده‌بی منداڵان و مێرمنداڵان ته‌رخان كرابوو
bina-aherok
کوردستان TV
100%

له‌ یازده‌مین  فێستیڤاڵی چیرۆكی بانه‌ 68 به‌رهه‌می چیرۆك به‌ دوو زمانی كوردی و فارسی پێكه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵ پێشبڕكێیان كرد، هاوكات به‌شێكی دیكه‌ی فێستیڤاڵ بۆ ئه‌ده‌بی منداڵان و مێرمنداڵان ته‌رخان كرابوو.

له‌ به‌شی چیرۆكی منداڵان و میرمنداڵاندا هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان هه‌ستی یونسی له‌ بانه‌، ڤیانا قزلجی، له‌ بۆكان، ئاڵا ڕه‌زایی، له‌ بۆكان، زارا گوڵچینی، له‌ هه‌رسین، ئاریا عه‌جه‌می، له‌ بۆكان و شه‌هرزاد له‌عل‌به‌رزی خه‌ڵاتیان وه‌رگرت.  

 به‌ڵام له‌ به‌شی وتاری فارسیی ئه‌ده‌بیاتی منداڵاندا هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رێزان محه‌مه‌دڕه‌زا كه‌لهوڕ و جه‌میله‌ موعه‌زه‌می" و له‌ به‌شی وتاری كوردیشدا "عومه‌ر محه‌مه‌دی و مسته‌فا ئیلخانی‌زاده‌" خه‌ڵاتیان وه‌رگرت.

له‌ به‌شی چیرۆكی كوردیدا و فارسیدا له‌لایه‌ن داوه‌رانی فێستیڤاڵه‌وه‌ به‌بێ دیاریكردنی پله‌به‌ندی ئه‌م به‌رێزانه‌ خه‌ڵات كران: ئه‌فرا سه‌نایع،له‌ بواری ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌، غه‌فوور پیرزاد، له‌ بواری گێڕانه‌وه‌، مسته‌فا میرزاییله‌ بواری  فه‌زای جیاواز، نادر ساعی‌وه‌ر و مورته‌زا بیاره‌ به‌ بۆنه‌ی ڕه‌چاوكردنی پێكهاته‌ و ته‌رحی داستان.

 هاوكات سروه‌ مه‌جیدی، به‌ بۆنه‌ی خولقاندنی فه‌زای چیرۆك، كاوه‌ عیزه‌تخا و سابیر خالقی، به‌ بۆنه‌ی خولقاندنی كه‌سێتی و كیوومه‌رس به‌له‌ده‌، به‌ بۆنه‌ی ته‌كنیكی زمانی گێڕانه‌وه‌.

هه‌ر له‌ فیستڤاڵه‌كه‌دا له‌ چه‌ند پانێلی دیكه‌شدا حوسێن میدعابدینی له‌باره‌ی چیرۆكی ئێران و مراد ئه‌عزه‌می و محه‌مه‌د ڕه‌حیمیان، دوو نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گری كورد له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئیبراهیم یوونسی قسه‌یان كرد.

شایانی باسه‌ پانێله‌كانی فێستیڤاڵ بۆ ڕیزلێنان له‌ پێگه‌ و كه‌سایه‌تیی ئه‌دییبه‌ كۆچكردووه‌كان به‌ناوی "عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان، ئیبراهیم یوونسی، خالید خاكی و فه‌تحوڵا بی‌نیاز"ه‌وه‌ ته‌رخان كرابوو،له‌ به‌شی كۆتایی فێستڤاڵدا ڕێز له‌ دوو نووسه‌ری ناسراوی كورد، فه‌تاح ئه‌میری و مریه‌م قازی و حوسێن میدعابدینی نووسه‌ری فارس گیرا خه‌ڵاتی تایبه‌تییان پێ به‌خشرا.

هاوكات یه‌كێك له‌ داخوازییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ران و لێژنه‌ی یازده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی بانه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ "نووسینگه‌ی هه‌میشه‌یی چیرۆكی بانه‌" بكرێته‌وه‌ و هاوكات پێگه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ش بكرێته‌ نێوده‌وڵه‌تی و بڕیار دراوه‌ ساڵی داهاتوو له‌ ئاستی نیده‌وڵه‌تیدا به‌ڕێوه‌ بچێت.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ده‌سكه‌وته‌كانی فێستیڤاڵ، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی "ئه‌زموونی گێرانه‌وه‌ / تجربه‌ روایت، كۆی به‌رهه‌مه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی 10 خولی پێشووی فێستیڤاڵ بووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌شانگه‌ی گوتار له‌ سه‌قز چاپ كراوه‌.

له‌ په‌راوێزی یازده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی بانه‌دا وێرای چه‌ندین جاڵاكیی هونه‌ری، هاوكات كۆڵانێك به‌ناوی "كتێب" و پاركێك به‌ناوی "چیرۆك"ه‌وه‌ ناودێر كران.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.