Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 22:01

کۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ فه‌رمی کڕینی ئه‌پی Shazam ڕاگه‌یاند

نرخی 54 ملیۆن دۆلار
kompni Apple
کوردستان TV
100%

ماڵپه‌ڕی TechCrunch بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ سووربووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌پی Shazam بكرێت، له‌ كۆتاییدا چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا به‌ بڕی 400 ملیۆن دۆلاری ئه‌پی. Shazam له‌لایان ئه‌پڵ كڕدرا.

زۆر خۆشحاڵین به‌ په‌یوه‌ندی كردنی ئه‌پی Shazam له‌گه‌ڵ تیمه‌ به‌تواناكه‌ی به‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ، به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌ داهاتوویه‌كی نزیك ئه‌و ئه‌په‌ زۆر به‌ره‌و پێش ببه‌ین.

ووته‌بێژی كۆمپانیای ئه‌پڵ وای له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ووته‌بێژی فه‌رمی ئه‌پی Shazam گوتی: زۆر هه‌ست به‌ خۆشحاڵی ده‌كه‌ین كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كه‌ین،

هه‌روه‌ها گووتی ئه‌پی Shazam یه‌كێك له‌و ئه‌پانه‌ی كه‌ له‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مه‌كان دایه‌ زۆر په‌سه‌نده‌ خۆشه‌ویسته‌ له‌لایان ملیۆنان به‌كارهێنه‌ر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند هه‌رگیز ڕۆژێك له‌و بڕوایه‌ نه‌بووین كه‌ ئه‌پڵ ده‌بێته‌ ماڵی ئێمه‌، به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین كه‌ خزمه‌ت گوزاری زۆر ناوازه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌كارهێنه‌رانی ئای ئۆ ئێس بكه‌ین له‌ داهاتوو.

هه‌رچه‌نده‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ئه‌په‌ داواكاری له‌سه‌ر بوو به‌ نرخی 54 ملیۆن دۆلار.

ئه‌پی Shazam یارمه‌تی ئه‌پڵ ده‌دات بۆ باشتر كردن و یه‌كخستنی له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاری .Apple music

هه‌روه‌كوو پێشتر كۆمپانیای گووگڵ یه‌كی خستبوو له‌گه‌ڵ (گورانی ناسینه‌وه‌) له‌سه‌ر مۆبایله‌كانی. Pixel

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.