Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 03:21

فه‌ڕه‌نسا له‌ ساڵی 2018 ئامێری مۆبایل له‌ قوتابیانی سه‌ره‌تایی قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

مۆبایلیان له‌ قوتابیان كردووه‌ ڕێژه‌ی زیره‌كی قوتابیه‌كان له‌ سه‌دا 6.4 به‌رز بۆته‌وه‌
mndigin w mobael
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند: له‌ مانگی 9ی ساڵی 2018 له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ ته‌واوی ووڵاتی فه‌ڕه‌نسا هێنانه‌ ژووره‌وه‌ی مۆبایل قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت له‌ قوتابیان. ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی گشتیه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابیه‌كان له‌كاتی پشوو و نان خواردن مۆبایلیان به‌كارده‌هێنا.

شایه‌نی باسه‌ له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا ئیمانویل ماكرۆن سه‌رۆكی ئێستای فه‌ڕه‌نسا به‌ڵێنی دابوو ئه‌گه‌ر ببێته‌ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پێشنیاری قه‌ده‌غه‌كردنی مۆبایل ده‌كات له‌ قوتابخانه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی.

به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی پێشووی ویلایه‌تی نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا مایكڵ بلومبێرگ پێشنیازی قه‌ده‌غه‌كردنی ئامێره‌كانی مۆبایلی كردبوو به‌ڵام له‌لایان دایك و باوكی قوتابیان ڕه‌تكرایه‌وه‌ به‌بیابوونی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان نیه‌ به‌سه‌ر منداڵه‌كانیان له‌ قه‌ده‌غه‌كردن و نه‌بردنی مۆبایل بۆ قوتابخانه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی له‌نده‌ن كه‌ له‌ ساڵی 2015 ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ڵێت، ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه‌ قه‌ده‌غه‌ی ئامێره‌كانی مۆبایلیان له‌ قوتابیان كردووه‌ ڕێژه‌ی زیره‌كی قوتابیه‌كان له‌ سه‌دا 6.4 به‌رز بۆته‌وه‌.

تا ئێستا دیار نیه‌ ووڵاتی فه‌ڕه‌نسا ئه‌و بڕیاره‌ چۆن جێبه‌جی ده‌كات، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی Guardian بڵاوی كردۆته‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ نیگه‌رانی قوڵی یه‌كێتی مامۆستایانی فه‌ڕه‌نسای به‌دوای خۆی هێناوه‌ چونكه‌ مامۆستایه‌كان كاتێكی زۆریان ده‌وێت تاكوو ئه‌و هه‌موو قوتابیه‌ ده‌پشكنن كه‌ ئایه‌ مۆبایلیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه‌ بۆ قوتابخانه‌ یاخوود نا.

 سه‌رچاوه‌ / تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.