Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 10:01

ئه‌مریکا بۆ جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور پشتگیری کورد ده‌کات

هه‌رگیز ده‌ستوور له‌ عێراق به‌ ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنفراسێك دا له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تلانتیك رایگه‌یاند : واشنگتن درێژه‌ به‌ پشتیوانی له‌ كوردستان ده‌دات و ئاشكراسی كرد كه‌ هه‌رگیز ده‌ستوور له‌ عێراق به‌ ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

رۆژی سێشه‌ممه‌، له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری دامه‌زراوه‌ی كۆریا سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاتلانتیك‌، ریكس تێلرسۆن ، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتارێكی ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری و كێشه‌كانی جیهان پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: ئه‌مریكا بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆریا هیچ پێشمه‌رجێكی نییه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئێمه‌ پشتگیری نه‌‌هێشتنی ئاڵۆزییه‌كان و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌ پێی ده‌ستووری عێراقین، كه‌ هه‌رگیز به‌ ته‌واوی جێبه‌جێنه‌كرا.

گوتیشی: ئێمه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسای بنه‌ره‌تی عێراق  له‌ پشتی كورد بووین و هه‌رواش ده‌مێنینه‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێ  ژماره‌یه‌ك له‌ داوا و سكاڵاكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌ پێشتر هه‌یانبووه‌، به‌دی دێت.

ره‌حیم ره‌شیدی ، ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان واشنگتن

پێداچوونه‌وه‌: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.