ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، گەنجێک لە ناو بازاڕی ئیسکان بە دەمانچە گولەیەکی لە سەری خۆی دا و گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێ كە بریندار بووە و گیانی لەدەست نەداوە.
هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند: ئەم گەنجە لە ناو بازاڕی ئیسکانی شاری هەولێر بە دەمانچە گولەیەکی لە سەری خۆی داوە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لاتی كوردستان تیڤی راگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مرۆ گه‌نجێك به ده‌مانچه‌ی جۆری (تورك)ی گوله‌یه‌ك به سه‌ری خۆی ده‌نێت بریندار ده‌بێت ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
هه‌روه‌ها گوتی: زانیاری تەواومان لەسەر بابەتەکە وەرنەگرتووە و خەریکی لێکۆڵینەوەین و بە وردی لە لێکۆڵینەوەکانمان بەردەوامین و لاپه‌ره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌شی بۆ كراوه‌ته‌وه، پزیشكه‌كانیش به ئێمه‌یان راگه‌یاندووه ئێستا ئه‌م گه‌نجه برینداره له‌ژێر چاودرێری چڕدایه.
شایه‌نی باسه له‌م هه‌فته‌یه ئه‌مه دووه‌م جاره حاڵه‌تی خۆكوشتن دووباره ده‌بێته‌وه، گه‌نجێك به ناوی (م . ح) به گوله‌یه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.