Erbil 17°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 04:34

یونیسێف هۆشدارى له‌مه‌ڕ دۆخى مندالان له‌ ناوچه‌ى غوتەی سووریا ده‌دات

دەیان منداڵ پێویستیان بە چارەسەری به‌په‌له‌ى پزیشكى هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

رێکخراوی (یونیسێف) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" بەردەوامبوونی تووندوتیژییەکان لە غوتەی رۆژهەڵاتى دیمه‌شق بووەتە هۆی داخستنی زۆرینەی قوتابخانەکانی ئەو ناوچەیە و ئەوەش واتای ئەوەیە کەرتی پەروەردە به‌ ته‌واوى پەکخراوە. 

له‌ رووى ته‌ندروستییه‌وه‌، یونیسێف ده‌لێت" له‌و ناوچه‌یه‌ دەیان منداڵ پێویستیان بە چارەسەری به‌په‌له‌ى پزیشكى هه‌یه‌ ، كه‌ پێشتر به‌هۆى چاره‌سه‌ر نه‌كردنیان، چه‌ندین منداڵ گیانیان لەدەستداوە. 

هه‌روه‌ها ده‌شلێت" نزیکەی 12%ی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ لەو ناوچەیەی سووریا بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن ، كه‌ ئەمەش بەرزترین رێژەیە لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە تۆمار کرابێت. 

تێزانین نزیکەی 400 هەزار کەس له‌ ناوچه‌ى غوتەی رۆژهەڵات دەژین و لە ساڵی 2013ەوە لە یارمەتیدانی مرۆیی دابڕاوە و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س له‌ ته‌مه‌نى جیاوازه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.