Erbil 32°C دووشەممە 15 تەمووز 04:35

ڤێرژنی Twitter Lite دوای فلیپین بۆ 24 ووڵاتی تر به‌رده‌ست کرا

قه‌باره‌یه‌كی كه‌می هه‌یه‌ و ڤێرژنێكی خێرایه‌
Twitter Lite
کوردستان TV
100%

مانگی ڕابردوو ڤێرژنی به‌رنامه‌ی Twitter Lite  ته‌نها له‌ ووڵاتی فلیپین به‌رده‌ستكرا، كه‌ قه‌باره‌یه‌كی كه‌می هه‌یه‌ و ڤێرژنێكی خێرایه‌ به‌ ئینته‌رنێتی زۆر خاو كارده‌كات ته‌نانه‌ت به‌ هێڵی ئینته‌رنێتی نه‌وه‌ی دووه‌م 2G به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا ده‌بێته‌وه‌.

به‌ڵام ئێستا ئه‌م ڤێرژنه‌ی به‌رنامه‌ی Twitter Lite به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ 24 ووڵات ده‌سته‌به‌ركرا بۆ به‌كارهێنان.

ووڵاته‌كانیش ئه‌مانه‌ن:

ڤه‌نزوێلا، ته‌نزانیا، تونس، تایلاند، سالڤادۆر، باشوری ئه‌فریقا، نێجیریا، نیپاڵ، پانه‌ما، پیرۆ، سڕبیا، كاخازستان، مه‌كسیك، مالیزیا، ئیكوادۆر، میسر، فه‌ڵه‌ستین، چیلی، كۆڵۆمبیا، كۆستاریكا، جه‌زائیر، به‌نگلادیش، پۆلیڤایا، به‌ڕازیل.

ئه‌م ڤێرژنه‌ی تویته‌ر قه‌باره‌یه‌كی زۆر كه‌می هه‌یه‌ كه‌ ته‌نها 3 مێگابایته‌ به‌وه‌ش شوێنێكی كه‌م له‌ یاده‌وه‌ری مۆبایله‌كه‌ت ده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌ / تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.