Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:45

عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتى دەکات

عێراق لەژێر بەندی حەوتەمی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرھێنرا
کوردستان TV
100%

حكومەتی عێراق پێشوازی لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ دەرهێنانی عێراق لەژێر بەندی حەوتەمی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد.

حكومەتی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" بڵاویكردەوە، عێراق پێشوازی دەكات لە بڕیاری 2390ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، كە جەخت دەكاتەوە عێراق سەرجەم پابەندبوونەكانی خۆی لەژێر به‌ندى حەوتەمی میساقی نەتەوە یەكگرتووەكانی تایبەت بە پڕۆگرامی نەوت بەرامبەر خۆراك جێبەجێ كردووە. 

ئاماژەی بەوەكردووە" ئەمە قۆناغێكی گرنگی دیكەیە لە گێڕانەوەى پێگەی نێودەوڵەتی عێراق و ئاماژەیەكە بۆ متمانەی گەشەسەندووی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە حكومەتی عێراق وەكو هاوبەشێكی متمانەپێكراو بۆ ئاشتی و سەقامگیریی .

هه‌ر ئه‌مرۆ ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە دوای زنجیرەیەک چالاکیی دیبلۆماسی، توانرا بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ دەرخستنی عێراق لە بەندی حەوتەم بەدەست بھێنن، کە ئەو بەندەش بریتییە لە بەرنامەی نەوت بەرامبەر به‌ خۆراک و گەڕانەوەی بۆ دۆخی سرووشتی و پێگەی نێودەوڵەتی.

تێزانین عێراق لە ساڵی 1990 دوای ئەوەی عێراق ھێرشی کردە سەر کوێت و داگیرى کردو وەک پارێزگایەکی عێراق ناساند، به‌م هۆیه‌وه‌ نەتەوە یەکگرتووەکان گەمارۆى خسته‌ سەر عێراق ودواتر خرایە ژێر بەندی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، كه‌ لە 13 مادە پێک دێت. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.