Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 02:58

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات

100%

ڕۆژی دووشەممە 3ی ئابی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریارک مار پۆلسی سێیەم نونا پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد

لە دیدارەکەدا پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پاراستن و پشتیوانیکردنی ماف و داواکاریی مەسیحییەکان و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی باوکانەی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنی برایەتی و تەبایی و فەرهەنگی پێکەوەژیان و پاڵپشتیکردنی پێکهاتەکان بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە قوربانیدان و خەباتی هاوبەشی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە جێگەی شانازییە لە کوردستان فەرهەنگی پێکەوەژیان بوونی هەیە و هەموومان لە خۆشی و
ناخۆشیی یەکتردا هاوسۆز و هاوبەشین و کوردستان لانکەی پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی دەمێنێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.