عێراق بڕیاری داوە لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممەوە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران ڕابگرێت وەک پابەندبوونێک بە بڕیارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.
دوو سەرچاوەی حکوومیی عێراقی بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ـیان ڕاگەیاند، عێراق بڕیاریداوە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران ڕابگرێت. ئەم بڕیارەی بەغدا دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا سەپاندووە و بڕیاری داوە خزمەتگوزارییەکانیان ڕابگرێت.
سەرچاوەیەکی حکوومیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕیارەکە لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممەوە جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش وەک پابەندبوونێک بە بڕیارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.
هەمان سەرچاوە هۆشداریی ئەوەی داوە کە ئەو وڵاتانەی پابەندی ئەم بڕیارە نەبن و ڕێگە بە چالاکیی کۆمپانیا ئێرانییەکان بدەن، ڕووبەڕووی سزای هاوشێوە دەبنەوە. سەرچاوەیەکی دووەمیش ڕاستیی بڕیارەکەی حکوومەتی عێراقی پشتڕاست کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.