Erbil 31°C دووشەممە 21 ئەیلوول 17:22

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری نوێی سەبارەت بە (عبور) پەڕینەوەی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەرکرد

100%

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی نووسراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان، بڕیاری نوێی سەبارەت بە سیستەمی پەڕینەوە (عبور) بۆ ساڵی خوێندنی 2027-2028 ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی ئەیلوول، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار درا بە هەڵوەشانەوەی بابەتی پەڕینەوە (عبور) بۆ سەرجەم پەیمانگەکان لە ساڵی خوێندنی (2027-2028) و بە دواوە.

وەزارەتی پەروەردە ڕاشیگەیاند: هەڵوەشاندنەوەی دەرچوو لە یەک بابەت (40)نمرە و زیاتر لە پۆلەکانی (4-11) لە ساڵی خوێندنی (2027-2028) و بەدواوە پێویستە قوتابی/ خوێندکار سەرجەم بابەتەکان نمرەی دەرچوون (50) و بەسەرەوە بەدەست بهێنێت پاش سوودمەند بوون لە (5) نمرەی بڕیار.

ئەم بڕیارە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە تاوەکو کاری پێ بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.